به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی گه‌رمیان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: مه‌فره‌زه‌كانمان توانیان تۆمه‌تبارێك كه دانیشتووی قه‌سری شیرینه به بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له كه‌لار ده‌ستگیر بكه‌ن
له ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: دوێنێ دوو شه‌مه مه‌فره‌زه‌كانی فریاكه‌وتن (104) له‌نێو بازاڕی كه‌لار تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه ماده‌ی هۆشبه‌ری پێ بووه.
ڕاشیگه‌یاندووه: تۆمه‌تبار دانیشتووی قه‌سرشیرینی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له‌دایكبووی 1955ه هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: دوای لێكۆڵینه‌وه دانی به‌وه‌دا ناوه كه مه‌به‌ستی فرۆشتنی نه‌بووه وته‌نها بۆخۆی به‌كاری ده‌هێنێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه له ئێستادا تۆمه‌تبار ڕاده‌ستی به‌شی پۆلیسی كه‌لار كراوه و به بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 14ی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌ند كراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.