له‌ئاگادارییه‌كدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی سلێمانى دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ئاگادارده‌كاته‌وه كه لهتانكهری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ئاو وه‌رده‌گرن و بڕی 5 هه‌زار دیناریان بۆ هه‌رمانگێك لێ وه‌رده‌گیرێت تا به‌ستنی پێوه‌ر له‌سه‌ر تانكه‌ره‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوی سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه تاوه‌كو ڕۆژی 30ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بكه‌ن و ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی تا ئه‌وكاته سه‌ردان نه‌كات ئاوی پێ‌نادرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی راشیدهگهێنێت ، هاوڵاتیان پێویسته ئه‌م پێداویستیانه‌یان پێبێت، (ناسنامه‌ی باری شارستانی سه‌رۆك خێزان، فۆڕمی خۆراك، ژماره‌ی گه‌ڕه‌ك و كۆڵان و خانوو).
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.