فراكسیۆنەکانی په‌رله‌مانی كوردستان رێككه‌وتنیان له باره‌ی کاراکردنەوەی سه‌رۆكایەتی هه‌رێم ئه‌نجامدا و لیژنه‌ی یاساییش راپۆرته‌كه‌ی ته‌واوكرد.
فراكسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان گەیشتوونەتە رێککەوتن لە بارەی کاراکردنەوەی دامەزرزاوەی سەرۆکایەتی هەرێم.
لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ پێشنیازی یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك رێككه‌وتن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، ئه‌ندامانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پێشنیازی یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و هه‌مواری شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك رێككه‌وتن.
به پێی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، سه‌رۆك له دوو جێگر زیاتری نابێت.
هه‌ر به پێی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم، سه‌رۆك ده‌سه‌ڵاتی جێگره‌كانی دیاری ده‌كات.
هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به خۆشحاڵییه‌وه لایه‌نه سیاسییه‌كان له لیژنه‌ی یاسایی رێككه‌وتوون و سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ها گوتیشی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت و سه‌رۆك جێگره‌كان و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان دیاری ده‌كات.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.