كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان كارمه‌ندانی سه‌رسندوقه‌كانی ده‌نگدان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه سبەی ده‌ست به دابه‌شكردنی پاداشتی كارمه‌ندان ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشەممە 7ی ئایاری 2019 شیروان زرار وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، لە سبەینێ چوارشەممە (8ی ئایاری 2019)، دەست بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەرسندوقەکان دەکرێت و گەر بانکەکان هاوکاریان بن تا کۆتایی ئەم مانگە دابەشکردنی پارە بەردەوام دەبێت.
ڕاشیگەیاند، لە سنوری پارێزگای هەولێر پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکان لە 24 بانک و، لە سلێمانی 17 بانک و لە دهۆکیش 11 بانک بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکراون.
ڕاشیگەیاند، بڕی کۆی ئەو پارەیە نزیکەی 6 ملیار دینارە، کە بەپێی کاری کارمەندەکە موچەکەیان بۆ دیاریکراوە.
ئەو كەسانەی كە كارمەندی سەر سندووقەكانی دەنگدان بوون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە (2018/9/30) ئەنجام درا، دەتوانن بۆ وەرگرتنی پارەكەیان لە سبەینێوە سەردانی ئەم بانكانەی خوارەوە بكەن، كە بە گوێڕەی بنكەی لاوەكی دابەش كراوە و ماوەی (22) رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەوەش خراوەتە روو، هەر كارمەندێك پێویستە خۆی پارەكە وەربگرێت و هیچ كەس لە جێی كەس ناتوانێت وەریبگرێت.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر شوێنی وه‌رگرتنی پاره‌ی كارمه‌ندانی ڕۆژی ده‌نگدان سه‌ردانی ئه‌م لینكه بكه:
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.