Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 06:09

تۆپخانەکانی تورکیا گوندەکانی سنوری دەشتی هێرتیان تۆپباران کرد

بەبیانووی هەبوونی بنکەو بارەکانی پەکەکە
کوردستان TV
#7
100%


تۆبخانه‌كانی سوپای تورکیا بەبیانووی هەبوونی بنکەو بارەکانی پەکەکە بۆ ماوەی چەندین ساڵە بەردەوام ناوچەسنوریەکان و نزیک گوندو ئاوایەکانی دەڤەری سیدەکان و دەشتی هێرت و خواکوڕک بۆردومان دەکات.

بۆ جارێكی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ کاتژمێر 1:00 دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ تۆپخانەکانی سوپای تورکیا  چەند گوللەتۆپێکی ئاراستەیی دەوروبەری هەردوو گوندی سیران و خەلیفان لەسنوری دەشتی هێرت کرد.

بەپێی وته‌ی موختاری گوندی سیران  بۆ كوردستان تیڤی، گوللە تۆپەکان نزیک  گوندو ئاوایەکان و نیو مەڕو ماڵاتی هاووڵاتیانی ئەو دوو گوندە کەوتون و گوتیشی: بەهۆی ئەوەی لەترسی تۆپبارانەكه‌  کەس نەیتوانیوە بچیتە شوێنەکە بۆیە تائێستا زیانیه‌کانی نەزانراون، هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەش کرد کە لەگوندی سیرانیش گوللە تۆپێک لە نێو گوندەکە و نزیک پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەیان کەوتووە، بەڵام خۆشبەتانە زیانی گیانی لێ نەکەوتوتەوە.

جێگای باسە تۆبخانه‌كانی سوپای تورکیا بەبیانووی هەبوونی بنکەو بارەکانی پارتی کرێکاران پەکەکە بۆ ماوەی چەندین ساڵە بەردەوام ناوچەسنوریەکان و نزیک گوندو ئاوایەکانی دەڤەری سیدەکان و دەشتی هێرت و خواکوڕک بۆردومان دەکات، بەمەش زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی  بەخەڵک و ژێرخانی ئابووری و ژینگەی ناوچەکە گەیاندووە.

پ: مه‌هدی داوه‌د

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.