سەرۆکوەزیرانی عێراق جارێکی دیکە جەختدەکاتەوە کە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لە ئاستی زۆر باشدان و حکومەتی عێراق هیچ ئاستەنگێک بۆ بودجەی تەرخانکراوی هەرێمی کوردستان دروست ناکات.
ئەمڕۆ سێشەممە 7-5-2019 عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆنگرەی رۆژنامهوانی هەفتانەی خۆیدا گوتی: هەر بڕە پارەیەک لە یاسای بودجەدا هاتبێ بۆ هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.
گوتیشی: هەندێک تێڕوانینی جیاوازمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە، بەڵام لە گفتوگۆداین و پەیوەندیمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی بەرزدایە.
سەبارەت بە هەماهەنگی پێشمەرگە و سوپای عیراق، سەرۆک وەزیرانی عیراق کە فەرماندەی گشتیی هێزە گوتی: پەیوەندی باشمان لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە هەیە، لەگەڵ پێشمەرگە بەردەوامدەبین لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن و ئۆپەراسیۆنی هاوبەشیشمان لەگەڵ پێشمەرگە دژی داعش ئەنجامداوە.
داڕشتنهوهی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.