ڕۆژنامەیەك، ئاماژە بە جموجۆڵەكانی ئێران دەكات بۆ بەئامانجگرتنی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق و سوریا، ئەم هەوڵانەش لە كاتێكدان، كە تەنگژەكانی نێوان تاران و واشنتن گەیشتوونەتە كۆتایی.
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئامادەكارییەكانی ئێران بۆ هێرشكردنە سەر هێزە ئەمریكاییەكان و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا زۆرتر بوون.
وەزارەتی بەرگری ڕاشیگەیاند، بۆ پێشگرتن بە هەڕەشەكانی ئێران و وەڵامدانەوەیان كەشتی فڕۆكەهەڵگری ئێبراهام لینكۆڵنیان ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست كردووە.
ڕۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)، لە ڕاپۆرتێكیدا باس لەو زانیارییانە دەكات، كە لەلایەن كۆشكی سپی و پنتاگۆنەوە دەستەبەركراون و ئاماژە بە جموجۆڵەكانی ئێران دەكەن سەبارەت بە بەئامانجگرتنی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق و سوریا.
هاوكات ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو گەورە بەرپرسی ئەمریكاوە ئاشكرایكردووە، هەڕەشەكانی ئێران و گرووپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی زۆر جدین بەتایبەت لە عیراق.
لەلایەكی دیكەوە كاربەدەستێك لە وەزارەتی بەرگری ئەمریكا كە نەیویستووە ناوی بڵاوبكرێتەوە، بە ئاژانسی ئەسیۆشێتدپرێسی راگهیاندووه ئەمریكا ئامادەیە بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێك لەلایەن ئێران یان بریكارەكانیەوە لە ناوچەكەدا، وەزارەتی بەرگریش رازییه بە بڵاوەپێكردنی هێز لە ناوچەكە دوای بوونی زانیاری تەواو لەسەر ئامادەكاری ئێران و هاوپەیمانی لێدان لە ئەمریكا.
داڕشتنهوهی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.