Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 02:40

باران بارین و بارسته‌ هه‌وایه‌کى فێنک هه‌رێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه‌

بارى کەش و هەواى ئەمڕۆ و سبەى راگه‌یاندرا
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8 ى 5 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ى ڕاگه‌یاند 


كه‌شناسی هه‌رێم ڕایده‌گه‌ێنێت ، سبەى پێنجشه‌ممه‌ بارستە هەوایەکى فێنک روو لە ناوچەکەمان دەکات پلەکانى گەرما بە نزیکەى (2تا4) پلە نزم دەکاتەوە .


كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات ، سەبارەت بە باران بارین سبەى بەشێک لە ناوچەکانى پارێزگاى کرکووک و باشوورى پارێزگاى هەولێر و چەمچەماڵ و بەشێک لە ناوچەکانى باشوورى رۆژهەلاتى پارێزگاى سلێمانى ئەگەرى کەمێک بارانى دەبێت .

 له‌كۆتادا كه‌شناسی ڕاشیگه‌یاندووه‌ ، ناوچە شاخاویەکانى حاجى ئۆمەران و سۆران و چۆمان لە کاتەکانى دواى نیوەرۆى سبەى 5 شەممە کەمێک بارانى دەبێت .

1

 

1

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.