رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ڕایده‌گه‌ێنێت دوو بەندکراوی خەڵکی کرماشان کە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپابوو، لە سێدارە دران.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه بە پێی هەواڵی گەیشتووبە پشت بەستن بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی شەممەی رابردوو‌و حوکمی سێدارەی 2 هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.
راشیده‌گه‌ێنێت ، ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتیە”شایان ئیبراهیمی” تەمەن 21 ساڵ و “نووروڵڵا زەنگنەوەندی” تەمەن 38 بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێران حوکمی سێدارەیان بەسەردا سه‌پێندرا
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.