ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8 ى 5 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تۆمه‌تێكی جۆراوجۆر مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌رین له‌چه‌ند رۆژی رابردودا 41 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێكی جۆراوجۆر.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه تۆمه‌تباره‌كان به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی چه‌ند ماده‌یه‌ك له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌ند كراون‌و له‌ئێستادا په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
ده‌ستگیر كردنى 41 تۆمه‌تباره‌كه به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاندرا :
* ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك به‌پێی ماده‌ی 405/31، ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كی تۆمه‌تباردا گیراوه كه له‌جۆری (موزه‌لی سیخۆ)یه.
* ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێك به‌پێی ماده‌ی 21/ چه‌ك، ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌شیدا گیراوه كه له‌جۆری (ده‌مانچه‌ی برۆنیك)ه.
* ده‌ستگیركردنی دو تۆمه‌تبار به‌پێی ماده‌ی 2 موبایل.
* ده‌ستگیركردنی 25 تۆمه‌تبار به‌پێی ماده‌ی 548 به‌تۆمه‌تی زیاده‌رۆیی بۆ سه‌ر موڵك‌و ماڵی گشتی.
* ده‌ستگیركردنی دو تۆمه‌تبار به‌پێی ماده‌ی 342 به‌تۆمه‌تی سوتاندی ماڵ‌و خانوی هاوڵاتیان.
* ده‌ستگیركردنی 10 تۆمه‌تبار به‌پێی چه‌ند ماده‌یه‌كی دیكه له‌یاسای سزادانی عێراقی.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.