له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، له‌هه‌ڵمه‌تێكی مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی پێنجوێن به‌سه‌رجه‌م بنكه‌كانییه‌وه، بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانباران‌و كه‌سانی له‌یاسا ده‌رچو، توانرا ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێت‌و ده‌ستیشبگیرێت به‌سه‌ر دو ئوتومبیل‌و چه‌ند ماتۆرسكیلێكدا.
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ، شه‌وی رابردو له‌سنوری قه‌زای پێنجوێن چه‌ند بازگه‌یه‌كی كاتی دانراو توانرا ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكه‌ن‌و ده‌ستیشبگرن به‌سه‌ر دو ئوتومبیل‌و چه‌ند ماتۆرسكیلێكدا.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر دو ئوتومبیلدا بگیرێت كه یه‌كێكیان بێ سه‌ره‌تا بوه‌و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان جام ره‌ش بووه.
ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ده‌ستبه‌سه‌ر 15 ماتۆرسكیل‌و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌قۆو بۆكس خه‌نجه‌ردا گیراو خاوه‌نه‌كانیان روبه‌روی دادگا‌و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی كرانه‌وه.
له‌كۆتادا پۆلیسی سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، له‌پێنجوین 2 كه‌سی دیكه به‌تاوانی دزیكردن ده‌ستگیر كران‌و له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 446 له‌یاسای سزادان به‌ندن.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.