بژار مه‌لا خالید سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: په‌سه‌ندكردنی پێشنیازی یاسای كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و هه‌موار شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك تا په‌سه‌ندكردنی ده‌ستوور به رێكاره یاساییه‌كانی خۆیدا و به پێی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا رێره‌وی خۆی گرت و په‌سه‌ند كرا .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه تۆمه‌ته‌كانی سه‌ر لیژنه‌ی یاسایی له‌باره‌ی پێشنیازه‌كان له لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و فراكسیۆنه‌كانه‌وه هیچ راست نین .
بژار مه‌لا خالید رایگه‌یاند: هه‌موو فراكسیۆنه‌كان ئاگادارن كه ئێمه چۆن پێشنیازه‌كانمان جیا كردۆته‌وه و هه‌ر پێشنیازێك سێ ئه‌ندام پشتگیری‌یان كردبێت وه‌رگیراوه .
سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی گوتیشی له ماوه‌ی سێ رۆژدا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌رگای خۆ پاڵاوتن ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت خۆیان كاندید بكه‌ن بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و دوای ئه‌و سێ رۆژه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له ماوه‌ی دوو رۆژدا ناوی كاندیده‌كان راده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته مه‌رجه‌كانی یاسای 2005یان هه‌بێت .
دوای ئه‌وه‌ی ناوه‌كان راگه‌یه‌ندران ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌گه‌ر ناوی نه‌هاتبوو، ئه‌وا له ماوه‌ی دوو رۆژدا له دادگای ته‌میز تانه لێده‌دات و دادگاش له ماوه‌ی دوو رۆژدا وه‌ڵامی په‌رله‌مان ده‌داته‌وه له سێ رۆژی دوایی دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژێردرێت كه هه‌مووی له 12 رۆژدا ده‌بێ.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.