کاتژمێرەکانی بە رۆژبوون لە وڵاتانی ئەسکەندەناڤیا وەک دانیمارک، نەوریج و سوێد 20 بۆ 21 کاژێرە.
لە ئەڵمانیا لە یەکەم رۆژدا 17 کاژێر و 30 خولەکە. لە ئەمریکا 16 کاژێر و 10 خولەک. بەڵام لە وڵاتانی ئەمریکای لاتینی نزیکەی 10 کاژێرە.
کاتژمێرەکانی ماوەی رۆژی بوون لە وڵاتانی عەرەبی لە رۆژهەڵات بۆ رۆژئاوا بەپێی شوێنی جوگرافی ئەو وڵاتانە کە درێژترین ماوەی بە رۆژبوون لە جەزائیرە، کە بە 15کاژمێرونیو دەستپێدەکات و دەگاتە 16 کاژێر و نیو.
میسر: بە 15کاتژمێر و3 خولەک دەستپێدەکات و دەگاتە 15 كاتژمێر و 43 خولەک.
سعودیە: بە 14 کاتژمێر و 40 خولەک دەستپێدەکات و دەگاتە 15 كاتژمێر و 12 خولەک.
ئوردن: بە 15 کاتژمێر و 12 خولەک دەستپێدەکات و دەگاتە 15 كاتژمێر و 54 خولەک.
بەحرێن: بە 14 کاتژمێر و 42 خولەک دەستپێدەکات و دەگاتە 15 كاتژمێر و 15 خولەک.
فەڵەستین: بە 15 کاتژمێر و 4 خولەک دەستپێدەکات و دەگاتە 15كاتژمێر و 46 خولەک.
عێراق: بە 15 کاتژمێر و 15 خولەک دەستپێدەکات و دەگاتە 16 كاتژمێر و یەک خولەک.
سووریا: بە 15 کاتژمێر و17 خولەک دەستپێدەکات و دەگاتە 16 كاتژمێر و 2 خولەک.
لوبنان: بە 15 کاتژمێر و 15 خولەک دەستپێدەکات و دەگاتە 16كاتژمێر و 2 خولەک.
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.