هه‌ندێ له وڵاتان وه‌ك توركیا و ئه‌ڵمانیا سزای دارایی ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ندێ جۆر گوڵ لێده‌كه‌نه‌وه. ئه‌م سزایه‌ش له وڵاتێك بۆ وڵاتێك، یان له ویلایه‌تێك بۆ ویلایه‌تێكی دیكه جیاوازه، له‌وانه‌یه سزای لێكردنه‌وه‌ی گوڵێك بگاته ٥٠ هه‌زار یۆرۆ یان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌ندكردن!
ده‌سته‌ڵاتدارانی توركیا رایانگه‌یاند، سزای ئه‌و كه‌سه‌ی كه گوڵی ”تۆلیب مانیسا“ی ده‌گمه‌ن له‌و وڵاته ده‌ڕنێ ٦٠١٦٣ لیره‌ی توركییه، (١٠هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی)، ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاته دێت، بۆ پاراستنی ئه‌مجۆره گوڵه‌ی تۆلیب.
به‌ڵام توركیا تاكه وڵات نییه كه سزای دارایی ده‌خاته سه‌ر رنینی گوڵه‌كان، بۆ نموونه له ئه‌ڵمانیا له ویلایه‌تی باڤاریا به‌پێی یاسایه‌ك بۆ پاراستنی سروشتی باڤاریا، ”گوڵی به‌فر“ پارێزگاری تایبه‌تی لێ ده‌كرێت، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر پیاوێك له باڤاریا چه‌ند گوڵێكی له‌مجۆره رنیی بێئه‌وه‌ی بزانێت كه سزایه‌كی دارایی چاوه‌ڕێی ده‌كات، پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه كه پیاده‌ڕه‌وه‌كان چاوپۆشی له پێشێلكردنی مافی سروشت ناكه‌ن. دواتر ئه‌و كه‌سه كه له وڵاتی نه‌مسا ده‌ژیا ”گوڵی به‌فری“ له باخچه‌كه‌ی خۆی له نه‌مسا چاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام پۆلیس له رێگه‌ی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه له‌لایه‌ن پیاده‌ڕه‌وان تۆمار كراوه، توانیویانه بگه‌ن به‌و كه‌سه و سزای پێشێلكردنی پاراستنی سروشتیان داوه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ”بۆسگیڵت كه‌ته‌لۆگ“ی ئه‌ڵمانی، سزای رنینی گوڵێكی پارێزراو به‌پێی یاسا له ویلایه‌تی باڤاریای ئه‌ڵمانیا له ٥٠ یۆرۆوه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌م گوژمه‌یه‌ش له ویلایه‌تێك بۆ ویلایه‌تێكی دیكه جیاوازه، له‌وانه‌یه له هامبۆرگ بگاته ٥٠هه‌زار یۆرۆ.
به‌گوێره‌ی پێگه‌ی ”MSN“ی ئه‌لیكترۆنی، له شانشینی یه‌كگرتوو كه گوڵه‌كان زۆر جۆریان هه‌یه، ده‌بێت ئاگاداربیت له رنینیان، ته‌نیا ئه‌و دیمه‌نه سروشته جوانه به‌سه و نابێت گوڵه‌كان ئازار بده‌یت، چونكه ئه‌گه‌ری هه‌یه لێكردنه‌وه‌ی گوڵێكی ده‌گمه‌ن كه به یاسا پارێزراوه به‌ره‌و به‌ندیخانه‌ت ببات، یان سزایه‌كی دارایی كه ده‌گاته ٥ هه‌زار پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
داڕشتنه‌وه‌ی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.