Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 12:31

ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا و فەڕەنسا هۆشداری ده‌ده‌نه‌ ئێران

هەرچی لە توانایاندا بێت دەیکەن
کوردستان TV
#11
100%


هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، ئێران هێشتا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ده‌ستی به‌ چه‌كی ناووكی رابگات.

لای خۆشیه‌وه‌ فلۆرێنس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا هۆشداری دایە ئێران لە کشانەوە لە ڕێککەوتنامە ئەتۆمییەکەی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا، چونکە ئەوە دەبێتە مایەی کارکردنەوە بە سەپاندنەوەی گەمارۆکان بەسەر تاراند و ئیسرائیلیش ڕایگەیاند ڕێگە نادات تاران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئایاری 2019 مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جێرمی هانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبوونەوە و دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەونایان ئەنجامدا.

مایک پۆمپیۆ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند : ئەوان بەهیچ شێوەیەک هەڕەشەکانی ئێران قبوڵ ناکەن و رازیش نابن بەردەوام بێت لەپەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

هاوکات جێرمی هەنت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەداوە 60 ڕۆژ لەبەردەم ئێراندایە و ئێمە لەو ماوەیەدا چاودێری جوڵەکانی ئێران دەکەین، من وەکو نوێنەری هەموو وڵاتانی ئەوروپ دەڵێم ئەگەر ئێران لەماوەی ئەو 60 رۆژەدا واز نەهێنێت و ئەواز سزای قورس چاوەڕیی دەکات.

وەزیری بەرگری فەڕەنسا بە کەناڵی تەلەفزیۆنی "بی ئێف ئیم"ی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، هیچ شتێک لەوە خراپتر نییە ئێران لە ڕێککەوتنامە ئەتۆمییەکەی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەوروپا بکشێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی بە هاوبەشی لەگەڵ بەریتانیا و ئەڵمانیا هەرچی لە توانایاندا بێت دەیکەن بۆ هێشتنەوەی ڕێککەوتنەکە.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، ئه‌وا لە ماوەی 60 ڕۆژی داھاتوودا ده‌ست ده‌كه‌ین به‌ زیادكردنی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم.

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.