ڕه‌نگه كاته‌كانی ڕه‌مه‌زان له‌م وه‌رزه‌دا به ئاسانی تێنه‌په‌ڕن و به هۆی برسێتی و توینێتی زۆره‌وه هه‌ست به ماندوویه‌تی زۆر بكه‌یت. لێره‌دا چه‌ند ڕێنماییه‌ك ده‌خه‌ینه‌ڕوو كه وا ده‌كات ڕۆژووه‌كه‌ی به ئاسانی تێبپه‌ڕێت.
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی پێویسته ڕه‌چاوی بكه‌یت ئه‌وه‌یه كه دوور بكه‌ویته‌وه له خواردنه سوێر و چه‌وره‌كان له پارشێودا كه دوورت ده‌خاته‌وه له توینێتی و ئازاری گه‌ده.
خواردنی 8 په‌رداخ ئاو یارمه‌تیده‌ره تا هه‌ست به ماندوبوونی زۆر نه‌كه‌یت.
خواردنی كاربۆهیدرات وزه‌یه‌كی باشت ده‌داتێ به درێژایی ڕۆژ.
خواردنی ماست و شیر یه‌كێكه له خاڵه گرنگه‌كان كه جه‌سته له وشكبوونه‌وه ده‌پارێزێت.
دوور بكه‌وه له خواردنی شیرینی له پاش نان خواردن.
خواردنی پاقله‌مه‌نییه‌كان وا ده‌كات بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌ست به تێری بكه‌یت.
هه‌وڵ بده كاته‌كانت ڕیك بخه‌یت و ڕۆژه‌كه‌ت به پلان بێت.
خه‌وتن و حه‌وانه‌وه به ڕێژه‌ی پێویست بۆ دووركه‌وتنه‌وه له سه‌رئێشه به درێژایی ڕۆژ.
بیركردنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه به درێژایی ڕۆژ وا ده‌كات كاته‌كان دره‌نگ تێپه‌ڕ ببن، هه‌ر بۆیه خۆت سه‌رقاڵ بكه به بابه‌ته‌كانی دیكه‌وه.
هه‌وڵ بده وه‌رزش بكه‌یت له‌م مانگه‌دا، وه‌رزشی یۆگاش باشترینه‌كانه.
به درێژایی شه‌و له ماڵه‌وه مه‌مێنه‌ره‌وه به دیار ته‌ماشاكردنی ته‌له‌فزیۆن، هه‌وڵ بده له گه‌ڵ هاوڕێكانت كات به سه‌ر به‌ریت.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.