وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی ههرێمى كوردستان، دەستی بە پڕۆسەی تۆماركردنی ناوی ھاووڵاتیانی بێكار كردووە و بەرپرسێكی وەزارەتەكەش ئاشكرای كرد، ساڵانە كار بۆ پێنج ھزار بێكار دەبیندرێتەوە و تا ئێستاش ٣٠ ھەزار كەسیان وەك بێكار تۆمار كردووە.
دكتۆر عارف حیتۆ، بەڕێوەبەری گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ھەر لە سەرەتاوە وەزارەتی كار دەستی بە پڕۆسەی تۆماركردنی ناوی ھاووڵاتیانی بێكار كردووە و بەردەوامیش ئەو پڕۆسەیە بەڕێوە دەچێت و ساڵانە ژمارەیەكی بەرچاوی بێكاران تۆمار دەكرێن، بە مەرجێك كەسەكە ھیچ كاری نەبێت و فەرمانبەری حكوومەت نەبێت".
بەڕێوەبەری گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی دەشڵێت: "تا ئێستا ٣٠ ھەزار كەس لە ھەرێمی كوردستان خۆیان تۆمار كردووە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئێمە لە ھەموو ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان، لە ئێستاشدا رێكخراوێكی بیانی پاسی دابین كردووە بۆ فەرمانبەرانی ئێمە تا سەردانی ناوچە دوورەدەستەكان بكەن، ئەوەش وەك ئاسانكارییەك بۆ ئەو ھاووڵاتیانەی بێكارن تا رێگایەكی درێژ نەگرنە بەر".
حیتۆ روونیشی كردەوە: "وەزارەتی كار بەردەوام پەیوەندی بەو لایەنانەوە دەكات كە پێویستیان بە خەڵكانی بێكارە و كاریان بۆ دەبینینەوە، ساڵانەش وەزارەت كار بۆ پێنج ھەزار بێكار دەبینێتەوە و دەبنە خاوەنی كار، بەڵام زۆر كەس بە ھەڵە لەو تۆماری بێكارییە گەیشتوون، چونكە ئەمە بۆ ئەو خەڵكانەیە كە كاریان دەست ناكەوێت و مووچەشیان نییە، بەڵام ھەندێكیان وا دەزانن ئەگەر خاوەن كاریش بن، كاری باشتریان بۆ دەبیندرێتەوە".
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی: ساڵانە کار بۆ پێنج ھزار بێکار دهدۆزینهوه
تا ئێستاش 30 ھەزار كەسیان وەك بێكار تۆمار كردووە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.