تەقینەوەیەک لەشاری لاهۆری پاکستان روویدا و بەهۆیەوە نزیکەی 10 کەس کوژران و 23 کەسی دیکەش برینداربوون.
تەقینەوەیەكی خۆكوژی لە شاری لاهۆری پاكستان، مەراسیمێكی ئاینی سۆفییەكانی كردە ئامانج.
كەسێكی خۆكوژ بازگەیەكی پۆلیسی لە نزیك گەورەترین مەزاری سۆفییەكانی شاری لاهور كردە ئامانج، لەئەنجامدا لانیكەم 10 كەس گیانیان لەدەستداو 23 كەسی دیكەش برینداربوون.
لەنێوان كوژراواندا ئەفسەرێكی پۆلیس و هاووڵاتی مەدەنی هەیە، بەهۆی ئەوەی دۆخی تەندروستی ژمارەیەك بریندار ناجێگیرە، لەوانەیە، ژمارەی كوژراوان زیاتر بەرزببێتەوە.
داڕشتنهوه: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.