Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 09:08

خزمه‌تگوزاری ده‌نگی ئاسیستانتی گۆگڵ خێراتر و باشتر ئه‌کرێ

كردنه‌وه‌ی كامێرا و وێنه‌ گرتن له‌ ڕێگه‌ی ده‌نگه‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ كۆنفڕانسی گه‌شه‌پێده‌رانی كۆمپانیای گۆگڵ به‌ ناوی Google I/O ڕایانگه‌یاند كه‌ له‌ وه‌شانی داهاتوو كه‌ بڕیاره‌ بۆ گۆگڵ ئاسیستانت ڕه‌وانه‌ بكرێ خزمه‌تگوزاری ده‌نگیه‌كه‌ی باشتر كراوه‌ واته‌ له‌مه‌وبه‌دوا گۆگڵ ئاسیستانت باشتر له‌ به‌كارهێنه‌ران تێ ئه‌گا ، ئه‌مه‌ش وا له‌ به‌كارهێنه‌رانی گۆگڵ ئاسیستانت ئه‌كا كه‌ زیاتر سوود له‌م خزمه‌تگوزاریه‌ ببینن له‌ نوسینی نامه‌ یاخوود ئه‌نجامدانی هه‌ر كردارێك كه‌ له‌ناو مۆبایله‌كه‌ت ئه‌نجامی ئه‌ده‌ی ئه‌توانی له‌ ڕێگای گۆگڵ ئاسیستانته‌وه‌ ئه‌نجامی بده‌ی له‌ ڕێگه‌ی قسه‌ كردن له‌گه‌ڵ ئامێره‌كه‌ت.

گۆگڵ له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌ی دووێنێدا ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ی به‌ شێوه‌ی لایڤ تاقی كرده‌وه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ پێش چاوی هه‌موو ئاماده‌بووانی كۆنفڕانی I/O كه‌ له‌ میانه‌ی ئه‌م تاقی كردنه‌وه‌یه‌دا بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ خزمه‌تگوزاری گۆگڵ ئاسیستانت ئه‌م تواناییانه‌ی خواره‌وه‌ی پێ دراوه‌ له‌ نوێترین وه‌شاندا.

1. ناردنی وێنه‌ و مه‌سج بۆ هاوڕێیانت ته‌نیا له‌ ڕێگه‌ی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خزمه‌تگوزاری (ده‌نگی ئاسیستانت) ی گۆگڵ.

2 كردنه‌وه‌ و داخستی نه‌رمه‌واڵه‌كانی مۆبایله‌كه‌ت له‌ ڕێگه‌ی ده‌نگه‌وه‌.

3. كردنه‌وه‌ی كامێرا و وێنه‌ گرتن له‌ ڕێگه‌ی ده‌نگه‌وه‌.

4. ڕێكخستنی زه‌نگی ئاگاداركه‌ره‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ت له‌ ڕێگه‌ی ده‌نگه‌وه‌.

و هه‌روه‌ها گه‌شه‌پێده‌رانی گۆگڵ ئه‌وه‌ پشت ڕاست ئه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ خزمه‌تگوزاری ئاسیستانت 10 قات خێراتر كراوه‌ له‌ چاو وێرژنه‌ كۆنه‌كان و جگه‌ له‌مه‌ش ئه‌توانی به‌ ۆفڵاین واته‌ به‌ شێوه‌ی (ده‌رهێڵ) به‌كاری بێنیت ، و شایه‌نی باسه‌ ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌ له‌ ئێستادا له‌ هیچ له‌ مۆبایله‌كاندا به‌رده‌ست نییه‌ وا بڕیاره‌ كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌ست كردنی هه‌ردوو مۆبایله‌ نوێكه‌ی له‌ چه‌مكی Pixcel له‌ كۆتایی ئه‌مساڵدا به‌رده‌ست ئه‌كرێت.

سه‌رچاوه‌/  تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.