له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناغی پێش كۆتایی خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆپالیگ، كاتژمێر 10 ى ئه‌مشه‌و به‌كاتى هه‌ولێر یانه‌ی ئه‌رسناڵ ده‌بێته میوانی یانه‌ی ڤالنسیا
له یاری گه‌ڕی چووندا یانه ئینگلیزیه‌كه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو، بۆیه له‌سه‌ر كوڕانی ڤالنسیا پێویسته ئه‌و یاریه به‌ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ وه‌ڵام ببنه‌وه تا بلیتی یاری كۆتایی به‌ده‌ست بێنن، له ئه‌گه‌ری گۆڵ تۆماركردنی یانه‌ی ئه‌رسناڵ ئه‌وا هاوكێشه‌كان به‌پێی ژماره‌ی گۆڵی یاریه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردێت، بۆیه باشترین ئه‌نجام خزمه‌تی ڤالنسیا بكات بردنه‌وه‌یه‌تی به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر
له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ئینگلیزیه‌كه به‌گۆلێك شكست هێنان یاخود به‌یه‌كسان بوونیش ده‌گاته یاری كۆتایی خوله‌كه، ئه‌رسناڵ به‌ر له كۆتاییهاتنی پریمه‌رلیگ به‌جیاوازی خالێك له‌پێش مانچسته‌ریونایتده كه له خانه‌ی شه‌شه‌م دێت، تیپی تۆپچیه‌كان نایه‌وێت ده‌رفه‌تی گه‌یشتن به‌چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتوو به‌ئاسانی له‌ده‌ست بدات، بۆیه له خولی وڵاته‌كه‌ی و له‌یۆرۆپالیگ به‌هێزه‌وه ئه‌و دوو یاریه‌ی له‌به‌رده‌می ماوه ئه‌نجامی ده‌دات
له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ڤالنسیا له خانه‌ی شه‌شه‌می ریزبه‌ندی لالیگایه‌و ژماره‌ی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ سڤیلیه یه‌كسانه‌و هه‌ریه‌كه‌یان په‌نجاوپێنجی خاڵی هه‌یه، ڤالنسیا چاوی له‌وه‌یه له گه‌یشتن به چامپیۆنز لیگی وه‌رزی داهاتوو بێ به‌ش نه‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.