یانه‌ی تۆتنهام بۆ یه‌كه‌م جار له مێژووی خۆی گه‌یشته یاری كۆتایی خولی تۆپی پێی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی خوله‌كه‌و له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی ماراسۆنیدا، تۆتنهام به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ ڕیمۆنتادای به‌سه‌ر ئه‌یاكس ئه‌مستردام تۆماركرد
له گێمی یه‌كه‌مدا، ئه‌یاكس به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر پێشكه‌وت، سه‌ره‌تا یاریزان ماتیاس دی لیخت گۆڵێكی بۆ ئه‌یاكس له خوله‌كی پێنج تۆماركرد، پاشان حه‌كیم زیاشی مه‌غریبی گۆڵی دووه‌می تیپی میوانداری له خوله‌كی سیی و پێنج به‌ده‌ستهێنا
له گێمی دووه‌میشدا، یاریزانانی تۆتنهام فشارێكی توندیان خسته سه‌ر گۆڵی میوانداره‌كه‌یان و له خوله‌كی په‌نجاوپێنجدا، لوكاس مۆرای به‌ڕازیلی گۆڵی یه‌كه‌می تیپی میوانی تۆماركرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی كه‌مكرده‌وه، دوای چوار خوله‌كی دیكه‌ش، مۆرا گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه له‌نده‌نیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه
دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ڕووبه‌ڕوو بوونه‌كه گه‌رم و گوڕی زێتری به‌خۆوه بینی و یاریزانانی تۆتنهامیش له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان به‌رده‌وام بوون، تا له دوایین خوله‌كی كاتی زیادكراوی یاریدا، لوكاس مۆرا گۆڵی سێیه‌می خۆی و میوانه‌كانی تۆماركرد‌و بووه هاتریكی یاری و تیپه‌كه‌شی گه‌یانده یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای زۆری ڕێژه‌ی گۆڵ له یاریگای تیپی ڕكابه‌ر، دوای ئه‌وه‌ی له یاری گه‌ڕی چووندا ئه‌یاكس به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو
له یاری كۆتایشداو له یه‌كی مانگی داهاتوو له دێربی ئینگلته‌راو له یاریگای وان‌دا میترۆ پۆلیتانۆ له مه‌درید، تۆتنهام ڕووبه‌ڕووی لیڤه‌رپولی هاونیشتیمانیه‌كه‌ی ده‌بێته‌وه كه ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره له دوای ساڵی دووهه‌زاروهه‌شت دوو تیپی ئینگلیزی له یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ به‌یه‌گ ده‌گه‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.