دوای یاری نێوان ئه‌یاكس ئه‌مستردام و تۆتنهام، ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئه‌رژه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری تۆتنهام له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی و شاگه‌شكه‌بوونی به ئاستی تیپه‌كه‌ی ڕایگه‌یاند كه زۆر سه‌خته به چه‌ند وشه‌یه‌ك گوزارشت له هه‌ستی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌ستكه‌وته مه‌زنه بكات كه له هۆڵه‌ندا تۆماریان كرد
پۆچیتینۆ گوتیشی، دوای ئه‌وه‌ی له گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵ له دواوه بووین، له گێمی دووه‌م پلانی تیپه‌كه‌مان گۆڕی و به بڕوا‌و متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه له یاریكردن به‌رده‌وام بووین و خۆمان به ده‌سته‌وه نه‌دا تا گه‌یشتین به‌و ئه‌مانجه‌ی كه هه‌موومان به گوڕوتینه‌وه هه‌وڵمان بۆی ده‌دا
پۆچیتینۆ یاریزانانی تیپه‌كه‌ی به پاڵه‌وان ناوبرد‌و گوتیشی، ئه‌وه‌ی یاریزانانی تۆتنهام كردیان وه‌ك موعجیزه وابوو، ڕاهێنه‌ره‌كه جه‌ختیكرده‌وه كه ئه‌نجامی یاری كۆتایی چامپیۆنس لیگ هه‌ر چۆنێك بێت ئه‌وا دوای یاریه‌كه ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی ده‌بێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.