پێگه‌ى فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى چه‌ند ڕێنماییه‌ك تایبه‌ت به‌مانگی ڕه‌مه‌زانى پیرۆز ڕاگه‌یاند
ته‌ندروستى سلێمانى ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌وه‌ى پێویسته له‌سه‌ر ڕۆژووان ئەنجامی بدا چییە ؟
- پێویستە لەبەربانگ تاوەكو پارشیو 8 پەرداخ ئاو بخورێتەوە.
- لەماوەی 24 كاتژمێرنزیكەی 7بۆ 8 كاتژمێر بخەوێت چونكە خەو ئارامی جەستەو دەرونت پێدەبەخشێت.
- ئەو خۆراكانەی لەبەربانگدا دەخورێت هەمە جۆربن و پێكبێن لە خورما و زەڵاتەو شۆرباو خۆراكی سەرەكی .
- پێویستە ژەمی پارشێو بخورێت چونكە یارمەتی ڕێكخستنی ڕێژەی شەكر دەدات لە لەشدا .
ئەوەی پێویستە ڕۆژووان لێی دووركەوێتەوە چییە ؟
- نابێت خواردنەوە گاز‌و شیرینەكان زۆر بخورێتەوە لەكاتی بەربانك چونكە دەبێتە هۆی تێكچونی گەدە .
- زیادە خۆری لەكاتی بەربانگ تاوەكو پارشێو بەبیانوی ئەوەی ڕۆژەكە نانی نەخواردووە .
- نابێت خۆراكی چەورو شیرین زۆر بخورێت چونكە دەبێتە هۆی قەڵەوی .
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.