Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:07

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا
کوردستان TV
#6 #7
100%


شاندێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا سڵاوی تایبەتی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكای بە سەرۆك بارزانی گەیاند.

ڕۆژی پێنجشەممە 9ـی 5ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا كرد كە پێكهاتبوو لە دەیڤید ساترفیڵد جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە وەكالەت و جووی هوود جێگری باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ستیڤ ڤیگن كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر و جەنەڕاڵ پاول لاكامێرا بەرپرسی ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەكانی دژی داعش.

لەو دیدارەدا شاندی میوان سڵاوی تایبەتی مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكای بە سەرۆك بارزانی گەیاند. هەروەها بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و شاندی میوان ئەوەی دووپات كردەوە كە باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لە بەرژەوەندیی عێراق و هەرێمی كوردستان دایە.

دوایین گۆڕانكارییە مەیدانییەكانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش تەوەرێكی دیكەی ئەو دانیشتنە بوو و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش هێشتا هەر ماوە و مەترسییە بۆ ئاساییشی عێراق و سووریا و ناوچەكە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.