Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 04:20

کونسوڵخانه‌ی ئه‌مریکا له‌ هه‌ولێر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لەبارەی هەوڵێکی ساختەوە هۆشداریدا
کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 9ی ئایاری 2019 کونسڵخانەی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و لەبارەی هەوڵێکی ساختەوە هۆشداریدا.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ساختەکاران بەردەوام لە کاردان و لە دوای دەرفەتی دزینی زانیارییە تایبەتییەکانت دەگەڕێن.

بە تایبەت لە ئێستادا چالاکن چونکە کاتی راگەیاندنی ئەنجامی پڕۆگرامی ڤیزەی هەمەجۆری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە کە بە ڤیزەی یانسیب و پڕۆگرامی گرین کاردی ئەمریکی ناسراوە.

تکایە لە بیرت بێت ئەگەر داواکاریت بۆ ئەم پڕۆگرامە پێشکەشکردبوو، ئەوا ئاگاداربە هیچ کات بە پەیوەندی تەلەفۆنی، نامە، یاخود ئیمێڵ لە ئەنجامی ناونووسینەکەت ئاگادار ناکرێیتەوە.

تەنیا ڕێگە بۆ زانینی ئەنجامی ناونووسینەکەت سەردانکردنی وێبسایتی فەرمی پڕۆگرامەکەیە کە ئەمە لینکەکەیەتی (کلیک لێرە بکە) هەر شتێکی ترت بۆ هات بە تەلەفۆن، نامە یاخود ئیمێڵ ئەوا خۆتی لێبەدوور بگرە. ئەگەر وا نەکەیت، ئەوا دەبیتە قوربانی دەستی ساختەکاری.

كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر داواشی له‌و هاوڵاتیانه‌ كردووه‌ كه‌ داواكارییان بۆ پڕۆگرامی گرین كارد پێشکەشکردووه‌، هیچ کات بە پەیوەندیی تەلەفۆنی و نامە، یان ئیمێڵ لە ئەنجامی ناونوسینکەیان ئاگادار ناکرێیتەوە.

پ: سامان زاهیر

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.