ئەمڕۆ 9ی ئایاری 2019 لە كۆمەڵگەی چڕەی سەر بە قەزای شێخان لە دهۆك لە نێوان دوو بنەماڵەدا شەڕە تەقە بەهۆی كێشەی زەوی و زارەوە روویدا.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند كه شه‌ڕه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی چڕه‌ی سه‌ر به قه‌زای شێخان كۆنترۆڵ كراوه و هیچ كه‌سێك نه‌كوژراوه و كه‌سێك به به‌رد بریندار بووه.
له‌م باره‌یه‌وه هێمن سلێمان وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: شه‌ڕ له نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی روویداوه لە سەر کێشەی زەوی و زار بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد حه‌وت كه‌س له ته‌قه‌كه‌ران ده‌ستگیركراون و ته‌نیا كه‌سێك به به‌رد برینداربووه .
گوتیشی: ئێستاش ڕه‌وشه‌كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه ئه‌منیه‌كاندایه هه‌ر كه‌سێك له‌م ناوچه به چه‌ك بسووڕێته‌وه له‌لایه‌ن هێزه‌كانمان ده‌ستگیر ده‌كرێت.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.