Erbil 38°C ھەینی 17 کانوونی دووەم 08:59

به‌رنامه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شوێنهه‌ڵگرتنی (گه‌شتی تیرۆریستان)

به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی نوێ ده‌خاته‌ روو
کوردستان TV
100%

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ نیازه‌ به‌رنامه‌یه‌ك بخاته‌ گه‌ڕ به‌ ئامانجی شوێنهه‌ڵگرتنی گه‌شتی ئه‌و گومانلێكراونه‌ی كه‌ گومانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان لێده‌كرێت له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی زانیاری پێشوه‌خته‌ له‌مه‌ڕ سه‌رنشینان به‌ له‌به‌رچاوگرتنی رێزگرتن تایبه‌تمه‌ندێتی ”به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ كۆك بێت“.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی نوێ ده‌خاته‌ روو به‌ ناوی “go Travel” كه‌ توانای شیكردنه‌وه‌ی داتاكانی گه‌شتكردنی هه‌یه‌ به‌ پشتبه‌ستن به‌ مه‌ترسییه‌ سنووره‌داره‌كان، ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ چاودێریكردن و شوێنهه‌ڵگرتنی جموجووڵی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ گومانی تیرۆریان لێده‌كرێت له‌ نێوان سنووره‌كان.

به‌رله‌وه‌ی ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ بۆ هه‌ر حكوومه‌تێك فه‌راهه‌م بكرێت، ئه‌م به‌رنامه‌ نوێیه‌ پاڵپشتی ده‌سته‌ڵاتدارانی ئه‌و حكوومه‌ته‌ ده‌كات له‌ پێشخستنی چوارچێوه‌ی یاسایی پێویست و شاره‌زایی پێویست، به‌ به‌كارخستنی ئه‌و ته‌كنه‌لۆجیایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی و كارا.

سكرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش، گوتی: ”كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی چاودێریكردن و ته‌گه‌ره‌خستنه‌ پێش چالاكی تیرۆریستان و تاوانباران به‌رله‌وه‌ی هێرشه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن كه‌ مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن، ده‌خاته‌ پێشینه‌ی كاره‌كانی“.

گۆتێرێش ئه‌وه‌شی زیاد كرد، ”بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ژماره‌ 2396 جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پته‌وكردنی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی و، به‌شداریكردن له‌ گۆڕینه‌وه‌ی زانیارییه‌كان كردووه‌ته‌وه‌ له‌ پێناو به‌هێزكردنی تواناكان بۆ شوێنهه‌ڵگرتن و رێگرتن له‌ گه‌شتكردنی تیرۆریستان“.

گوتێرێش له‌ گوتاره‌كه‌یدا له‌ هۆڵی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی به‌ هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كینیا، نیوزلاند، سریلانكان و شوێنه‌كانی تر دا و، گوتی، ”ئه‌مه‌ یادخستنه‌وه‌یه‌كی مه‌رگه‌ساته‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای تیرۆر“.

روونیشیكرده‌وه‌، ئه‌م به‌رنامه‌ نوێیه‌ یارمه‌تی وڵاتانی ئه‌ندام ده‌دات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان و به‌ڕێوبردن و گۆڕینه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتدارانی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ رێزگرتنی ته‌واو له‌ تایبه‌تمه‌ندێتی و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان.

 سه‌رچاوه‌/ Kurdistan CT

كوردستان تیڤی/ كامران

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.