به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر، له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆره كرمێك له ده‌ورووبه‌ری شاری هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه جۆره كرمێك له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ده‌رووبه‌ری شاری هه‌ولێر بڵاوبۆته‌وه و نیگه‌رانی دروست كردووه.
به هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست راده‌گه‌یێنین كه ئه‌و جۆره كرمانه وه‌رزین و به‌هۆی زۆری گژوگیا ده‌رده‌كه‌ون به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی دواكه‌تنی وه‌رزی گه‌رما و فێنكی ئاووهه‌وا ژماره‌یان زیادی كردووه به تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه گژوگیای زۆره.
تیمه‌كانی پاراستنی ته‌ندروستی له بهرێووهبهرایهتیمان بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و نیگه‌رانییه سه‌ردانی گه‌ڕه‌كه‌كانی نزیك ده‌شتایی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن و رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر به وه‌رگرتنی نمونه‌ی كرمه‌كان و تێست كردنیان بۆ له‌ناوبردنیان و له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی رشاندنی ده‌رمانی قڕكه‌ر بۆ ئه‌و شوێنانه، ده‌ست پێكراوه و به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و جۆره كرمانه به‌شێكن له خێزانی مێرووه‌كان و مه‌ترسی و زه‌ره‌رمه‌ند نین بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، به‌ڵكوو به‌پێی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و به‌سه‌رچوونی به‌هار ئه‌و جۆره مێروانه نامێنن و له‌ناوده‌چن، بۆیه هێچ پێویست به نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێ ناكات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.