Erbil 38°C سێشەممە 17 شوبات 10:00

داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکەی بەغدا راگەیاند  

بەهۆیەوە 8 کەس گیانیان لەدەستدا و 10ـی دیکەش بریندار بوون
کوردستان TV
100%

رێکخراوی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوە تیرۆریستییەکەی بەغدای پایتەختی عێراق، راگەیاند.

ئەمڕۆ هەینی 10-5-2019، داعش لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە راگەیاند و بڵاوی کردەوە، کە تیرۆریستێک بەناوی جەڕاح کوردی خۆی تەقاندووەتەوە.

شەوی پێنجشەممە 9-5-2019، خۆکوژێک لە ناوچەی جەمیلەی بەغدا خۆی تەقاندەوە و بەهۆیەوە 8 کەس گیانیان لەدەست دا و 10ـی دیکەش بریندار بوون.

بەهۆی ناکارایی هێز و میلیشیا عێراقییەکان، چەکدارە تاوانکار و تیرۆریستەکان بەردەوام کردەی تاوانکاری و تیرۆریستی لە شار و ناوچەکانی ئەو وڵاتە، ئەنجام دەدەن و داعشیش لە هەموو ناوچەکانی ئەو وڵاتە دەستی بە جوجۆڵ کردووەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.