Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 16:18

ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی ره‌وشى ئیدلب کۆدەبێتەوە

حکومەتی سووریا هێرش بۆ سەر خەڵکی سڤیل لە ئیدلب ئه‌نجام ده‌دات
کوردستان TV
100%


بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 10-5-2019، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوتوێکردنی پێکدادانەکانی نێوان سوپای سووریا و هێزە یارمەتیدەرەکانی لەلایەک و گرووپە چەکدارەکانی ئیدلیب و حەما و حەلەب کۆببێتەوە.

بەرپرسانی رۆژئاوا لە نێویاندا یەکێتی ئەوروپا هێرشەکانی حکومەتی سووریا بۆسەر خەڵکی سڤیل سەرکۆنە دەکەن و داوای دەستبەجێ وەستاندنی بۆردوومانکردنی شوێنە سڤیلەکان لەلایەن حکومەتی سووریا و هاوپەیمانەکانییەوە دەکەن.

کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش لەکاتێکدایە، لە 26ی مانگی رابردووەوە شەڕوپێکدادانەکان لەنێوان سوپای سووریا و هێزە یارمەتیدەرەکانی لەگەڵ گرووپە چەکدارەکانی ئیدلب و بەشێکی حەما و بەشێکی حەلەب دەستیپێکردووەتەوە و تاوەکو ئێستا سەدان کەس کوژراو و بریندار بوون و زیاتر لە 150 هەزار کەسیش ئاوارەبوون.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.