Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 05:36

ترامپ: تاقیکارییه‌ موشه‌کییه‌که‌ی کۆریای باکوور نابێته‌ هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی متمانه‌ به‌م وڵاته‌

ترامپ: ئه‌م تاقیكارییه‌ موشه‌كییه‌ شتێكی ئه‌وه‌نده‌ جێگه‌ی سه‌رنج و تێبینیی نییه‌ و ئاساییه‌ تاقیكارییه‌كی له‌مجۆره‌ رووبدات
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ تاقیكاریی موشه‌كیی كۆریای باكوور كه‌ به‌م دواییه‌ ئه‌نجامیداوه‌ و تیایدا موشه‌كی كورتهاوێژی بالستیكی تاقیكردووه‌ته‌وه‌ نابێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی متمانه‌ی واشنتن به‌ پیۆنگ یانگ كه‌م ببێته‌وه‌.

ترامپ له‌ گفتوگۆیه‌كدا باسی ئه‌وه‌ی كرد: ئه‌م تاقیكارییه‌ موشه‌كییه‌ شتێكی ئه‌وه‌نده‌ جێگه‌ی سه‌رنج و تێبینیی نییه‌ و ئاساییه‌ تاقیكارییه‌كی له‌مجۆره‌ رووبدات.

ترامپ وتیشی: ئه‌و موشه‌كانه‌ موشه‌كی كورتهاوێژ بوون و من به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك نایانكه‌م به‌ هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی متمانه‌ی خۆم به‌ كۆریای باكوور.

ترامپ زیاتریش روونیكرده‌وه‌ و وتی: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌ دواجار رۆژێك دابێت من متمانه‌م به‌ كیم جونگ ئون له‌ده‌ست بده‌م، به‌ڵام له‌ ئێستادا نه‌خێر.

ناوبراو رۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی وت كه‌ رێبه‌رانی كۆریای باكوور نیازی دانووستانیان هه‌یه‌، به‌ڵام هێشتا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاماده‌ نین.

شایه‌نی باسه‌ كه‌ كۆریای باكوور رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو دوو موشه‌كی كورتهاوێژی جۆری بالستیكی تاقیكرده‌وه‌ كه‌ به‌مه‌شه‌وه‌ ده‌بێته‌ دووه‌م تاقیكاریی موشه‌كیی له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.