ئه‌مرۆشه‌ممه 11 ى 5 ى 2019 به ئه‌نجام دانی هه‌شت یاری گه‌ری 33 ی خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیای ناسراو به بۆندس لیگا به‌رێوه ده‌چێت و له‌وانه‌یه یانه‌ی بایرن مینشن به بردنه‌وی له لایبزگ بۆ جارێكی تر نازناوه‌كه به‌ده‌ست بێنێت
كاتژمێر 4:30 ى ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر و له‌سه‌ر یاریگای رید بۆل ئه‌رینا یانه‌ی لایبزگ میوانداری یانه‌ی بایرن میونشنی پێشه‌نگ ده‌كات ، یانه باڤاریه‌كه خاوه‌نی حه‌فتاو چوار خاله‌و ئه‌گه‌ر له‌م یاریه‌دا سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات ئه‌وا راسته‌وخۆ ده‌بێته پاله‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا ، چونكهبه چوار خال له پێش بروسیا دۆرتمۆندی ركابه‌ره‌كه‌ی دێت، بۆیه به‌بێ ئاور دانه‌وه بۆ ئه‌نجامی یاری نێوان بروسیا دۆرتمۆندو دۆسلدۆرف كه ئه‌میش له‌سه‌ر یاریگای سینگال ئهدۆنا پارك له هه‌مان كاتدا به‌رێوه ده‌چێت و ئه‌نجامی یاریه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی یاری بایرن میونشن نابێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.