یانه‌ی چێڵسی به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی داڤید لویزی به‌رگریكاره به‌ڕازیلیه‌كه‌ی بۆ دوو ساڵی دیكه درێژكرده‌وه، له‌مباره‌وه ئیداره‌ی یانه‌ی چێڵسی ئاشكرای كرد كه لویز گرێبه‌سته‌كه‌ی تا ساڵی 2021 له‌گه‌ڵ یانه له‌نده‌نیه‌كه درێژكردۆته‌وه
ئه‌م به‌رگریكاره یه‌كێكه له كۆڵه‌گه سه‌ره‌كیه‌كانی پێكهاته‌ی بلوز كه ماورسیۆ ساری ئیتاڵی و ڕاهێنه‌ری چێڵسی هه‌رده‌م پشتی پێده‌به‌ستێت و له‌م وه‌رزه‌شدا له 48 یاری تیپه‌كه‌ی له‌سه‌رجه‌م پێشبڕكێكان به‌شداری كردووه‌و سێ گۆڵی بۆ تیپه‌كه‌ی تۆماركردووه
جێگای باسه لویزی ته‌مه‌ن 32 ساڵ له ساڵی2011 له یانه‌ی به‌نفیكاوه په‌یوه‌ندی به چێڵسی كرد‌و له ساڵی 2014 چووه ڕیزی پاریس سانجێرمان، به‌ڵام دوای دوو ساڵ جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه پێكهاته‌ی چێڵسی، هاوكات ئه‌م به‌رگریكاره په‌نجاوشه‌ش یاری نێوده‌وڵه‌تی به درێسی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل ئه‌نجامداوه‌و سێ گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه تۆماركردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.