یه‌كێتی تۆپی پێی فه‌ره‌نسا نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی سزاداو له سێ یاری یانه‌كه
ئه‌ویش به‌هۆی نیشاندانی ڕه‌فتاری نابه‌جێ له‌به‌رامبه‌ر هانده‌رێكی یانه‌ی ڕین له دوای یاری كۆتایی جامی فه‌ڕه‌نسا كه له كۆتایی مانگی ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا پاریس سانجێرمان به جیاوازی لێدانی سزای یه‌كلایی كه‌ره‌وه به ڕین دۆڕا، له‌كاتی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا، هانده‌رێكی یانه‌ی ڕین گاڵته‌ی به نێیمار كرد‌و له‌به‌رامبه‌ردا یاریزانه‌كه په‌لاماری دا‌و به‌رپه‌رچی دایه‌وه، پێشتریش یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا نێیماری له سێ یاری وه‌رزی داهاتووی چامپیۆنس لیگ دوورخستبووه‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی لێدوانی توندی یاریزانه‌كه له‌به‌رامبه‌ر ناوبژیوانی یاری نێوان پاریس سانجێرمان و مانچسته‌ریونایتد له گه‌ڕی هاتنی قۆناغی شازده‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.