Erbil 38°C چوارشەممە 09 ئەیلوول 17:07

سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆده‌بنه‌وه‌

له‌ 15 ى مانگدا
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ 15 ى 5 ى 2019 ی ئه‌و مانگه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا كۆبێته‌وه‌.


 وەیسەل ئەرۆغڵو، نوێنه‌ری تایبەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی وڵاتەکەی، رایگەیاند، لەگەڵ عێراق لە هەماهەنگیدان لەبارەی کێشەی ئاو و وزەوە. 

وەیسەل ئەرۆغڵو هەروەها راشیگەیاند، عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرسە پەیوەندیدارەانی بەغدا و ئەنقەرە، رۆژی پازده‌ی ئەم مانگە سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆ دەبێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.