بەپێی هەواڵی میدیای فەرمیی کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون فەرمانی بە سوپای وڵاتهكهی کردووە خۆی بە تەواوی بۆ شەڕ ئامادە بکات.
ئەو فەرمانەی سهرۆكی كۆریای باكوور دوای ئەوە دێت کە سوپای ئەمریکا رایگەیاند دەستی بەسەر کەشتییەکی بارهەڵگری کۆریای باکووردا گرتووە، چونکە خەڵوزی بەشێوەیەکی نایاسایی دەگواستەوە.
پێشتر له دوانزهی حوزهیرانی ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەم جار کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە سەنگاپورە کۆبوونەوە و رێککەوتنێکیان بۆ راگرتنی پەرەپێدانی چەکە ناوکییەکانی کۆریای باکوور واژۆ کرد.
ههروهها ڕۆژی بیست و حهوتی كانوونی دووهمی ئهمساڵ کۆبوونەوەی دووەمی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە هانۆی پایتەختی ڤێتنام ئەنجام درا، بەڵام لەو کۆبوونەوەیە نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.