نه‌وزاد ئه‌دهه‌م به‌رێوه‌به‌ری گشتی بارزگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان به ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: "له‌سه‌ر بڕیارى وه‌زاره‌تى بازرگانى حكومه‌تى عێراق، ئه‌مساڵ نرخى وه‌رگرتنى گه‌نم بۆ سێ نرخ دیاریكراوه، به‌جۆرێك: گه‌نمى نمره یه‌ك بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك پێنجسه‌د و شه‌ست دینارى بۆ دیاریكراوه، گه‌نمى نمره دوو بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك بڕى چوارسه‌د و هه‌شتا دینار و گه‌نمى نمره سێ بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك بڕى چوارسه‌د و بیست دینارى بۆ دانراوه.
ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى وهزاراهتى بازرگانى عێراق واده‌ى وه‌رگرتنى گه‌نمى له جوتیاران بۆ ئه‌مساڵ دیاریكرد ...
له باره‌ی پاره‌ی گه‌نمی ساڵانی رابردوو جووتیارانی كوردستان رایگه‌یاند: له دواین كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ل وه‌زیری بازرگانی عێراق به‌لێنی ئه‌وه‌یان پێدراوه كه ئه‌و بریاری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتر ههلبوهشێنرێتهوه كه له سه‌ر پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی كوردستان دایبوو به‌م شێوه‌یه‌ش جووتیاران ده‌توانن پاره‌كانیان وه‌ربگرنه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.