بەهۆی تەقینەوەی مینێك پیاوێکی تەمەن (70) ساڵ لە نزیک چیای ملەکەوە گیانی لەدەستدا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە نزیك چیای ملەكەوەی رۆژئاوای قەزای پێنجوێن، پیاوێكی تەمەن (70) ساڵ به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای به‌هاری چووه‌ته كوێستانه‌كانی مله‌كه‌وه، مین پێیدا ته‌قیوه‌ته‌وه به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی تا كاتژمێر 5:30ی خولەکی ئێواره نه‌توانرا ته‌رمه‌كه‌ی بهێنرێته خواره‌وه، چونکە رێگاكه مینێكی زۆری لێیه و دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری و تیمی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین، ته‌رمه‌كه‌ی هێنراوه‌ته‌وه خواره‌وه.
پ/ سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.