یادی 53 ساڵەی داستانی هەندرێن بە نمایشكردنی فیلمێكی دیكۆمێنتاری و پیشانگایەكی فۆتۆی شۆڕش و ڕێزلێنان و چەند بڕگەیەكی دیكە بەرزر ڕاگیرا.
ئه‌مڕۆ له سۆران به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی میری و سیاسی و سه‌ربازی و جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه و ده‌زگای پێشمه‌رگه و سه‌نگه‌ر یادی په‌نجاو سێ ساڵه‌ی داستانی هندرێن به‌رز راگیرا. له یاده‌وه‌ریه‌كه چه‌ند وتارێك پێشكه‌شكران و له‌وتاره‌كاندا باس له گرنگی ئه‌و داستانه كرا. هه‌ر له یاده‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌و پێشمه‌رگانه‌ش ئاماده‌بوون كه به‌شداربوون له‌م داستانه گه‌وره‌یه كه دوژمنیان ناچاركرد ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنێت بۆ ئاگربه‌ست
هه‌ر له رێوره‌سه‌مه‌كه‌دا كرمانج عزەت قایمقامی شارۆكەی سۆران وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو 53 ساڵ بەر لە ئێستا و لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆ 12ی ئایاری ساڵی 1966 شۆڕشی ئەیلوول بە سەرپەرشتی "ئیدریس بارزانی" لە چیای هندرێن هێرشیان كردە سەر دووژمن و توانیان سەركەوتنی مەزن تۆمار بكەن و لە ماوەی چەند كاتژمێرێكدا دووژمن بەتەوای بشكێنن.
ئەو داستانە 150 پێشمەرگەی پارتی دیموكراتی كوردستان تۆماریان كرد و توانییان هێرشی پێنج هەزار سەربازی پڕچەك و مەشقپێكراوی ئەوسای عێراق بە خوێنی سێ پێشمەرگە تێك بشكێنن و سەركەوتنێكی گەورە تۆمار بكەن و حكوومەتی ئەوسای عێراقیش ناچار بكەن دانوستاندن بكات.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.