Erbil 38°C سێشەممە 03 ئازار 02:32

ته‌رمی کچێکی ته‌مه‌ن 23 ساڵان دۆزرایه‌وه‌

تاقانه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ پێی هه‌والچێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ته‌رمی كچێكی گه‌نج كه‌ به‌ ده‌ستی كه‌سانی نه‌ناسراو كوژراوه‌، له‌ شاری مه‌ریوان دۆزرایه‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵه‌كه‌ ڕۆژژی شه‌ممه‌ 11/5/2019 ته‌رمی كچێكی گه‌نج له‌ مه‌ریوان دۆزرایه‌وه‌ و دواتر ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری ئه‌و شاره‌ كراوه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان كچه‌كه‌ ته‌مه‌نی 23 ساڵه‌ و ناوی "نه‌رمین وه‌ته‌نیه‌"  و ته‌نیا كچی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بووه‌ له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو كوژراوه‌.

دوای توێكاری بۆی، ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گۆڕستانی ئاوایی كۆڵان نێژراوه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌م باره‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌رمین توشبووی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه‌ و دایك و باوكی به‌ساڵاچوون، هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س به‌دواداچوونی بۆ نه‌كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.