دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی ڕۆژی 9/5/2019 بڕیاریدا به سزادانی 3 تاوانیار كه له به‌رواری 18/3/2013 وه تاوه‌كو ڕۆژی 2/11/2013، هه‌ڵسابوون به تیرۆركردنی 18 شۆفێر تاكسی.
له ڕاگه‌ێندراوێكدا ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان/ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان سزای یاسایی 3 تاوانباری ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: پاڵپشت به بڕیاره‌كانی (279، 280، 288، 289 ت 2016) و(88 ت 2017) بڕیاردرا به سزادانی هه‌رسَك تاوانبار (ئه‌حمه‌د مسته‌فا عه‌بدولمه‌هدی) و( حسێن شه‌علان فه‌زاع) و (حه‌مدان سه‌رحان فه‌رز) به سزای 15جار له سێداره‌دان بۆ هه‌ریه‌كێكیان به پێی مادده‌ی 2ی بڕگه‌ی 2 به ده‌لاله‌تی مادده‌ی 10ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر ژماره 3 ی ساڵی 2006.
ڕاشیگه‌یاندووه: تاوانبارانی ناوبراوی سه‌ره‌وه له به‌رواری 18/3/2013 وه تاوه‌كو ڕۆژی 2/11/2013، 18 شۆفێر تاكسیان له ساری كه‌ركوك فڕاندووه و پاشانیش شه‌هیدیان كردوون، دوای ئه‌وه‌ش له لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمانه‌وه به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركوك توانرا ئه‌و گروپه ده‌ستگیر بكرێت كه ژماره‌یان 7 كه‌س بوون و تا ئێستاش 4 تۆمه‌تباری دیكه‌ی هه‌مان دۆسیه‌ماون و چاوه‌ڕێی سزای یاسایین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.