شه‌وی ڕابردوو ته‌رمی كچێك كه فیشه‌كێك به‌ر سكی كه‌وتبوو گه‌ێندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ڕانیه، كه به گوته‌ی كه‌س و كاره‌كه‌ی به‌هۆی ده‌ستكاری چه‌كه‌وه له‌لایه‌ن برایه‌كی بچووكیه‌وه ڕووداوه‌كه ڕوویداوه.
له‌مباره‌یه‌وه "ڕائید شۆڕش ئیسماعیل" گوته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، به ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: دوای كاتژمێر 12 ی شه‌وی ڕابردوو ته‌رمی كچێك له گوندی قه‌مته‌رانی سه‌ر به ناحیه‌ی چوارقوڕنه گه‌ێندرایه پزیشكی دادی ڕانیه كه ئاسه‌واری فیشه‌كێك به جه‌سته‌یه‌وه دیار بوو.
ڕاشیگه‌یاند: دوای پشكنینی پزیشكی و وه‌رگرتنى گوته‌ی كهسو كاره‌كه‌ی ده‌ركه‌وت كه برایه‌كی بچووكی كه ته‌مه‌نی 10 ساڵانه ده‌ستكاری چه‌كه‌كه‌ی باوكی كردووه و له‌و كاته‌دا فیشه‌ك له‌ده‌ستی ده‌رچووه و بهرخوشكهكهی كه‌وتووه و به هۆیه‌وه گینی له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه ب ڕووداوه‌كه ڕێكخراوه و پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوانی ڕاپه‌ڕین سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕن له‌سه‌ر ڕووداوی كوشتنه‌كه‌ی و تائێستاش كه‌س له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراوه.
كچه‌كه ناوی "هه‌تاو دارا شێخ زه‌رد"ه ته‌مه‌نی 13 ساڵانه و پۆلی 8ی قوتابخانه‌ی قه‌مته‌رانی بنه‌ڕه‌تییه و باوكی پێشمه‌رگه‌یه و شه‌وی ڕابردوو به چه‌كی جۆری N4 به ده‌ستی براكه‌ی كۆتایی به ژیانی هات.
شایه‌نی باسه به‌یانی ئه‌مڕۆ له لایه‌ن مامۆستا‌و هاوپۆل و قوتابیانی قوتابخانه‌ی قه‌مته‌رانی بنه‌ڕه‌تییه‌وه ماته‌مینی بۆ كۆچی ناواده‌ی قوتابی ناوبراو ڕاگه‌ێندرا و تاجه‌گوڵینه‌ی وه‌فایان له سه‌ر ته‌خته‌ی دانیشتنه‌كه‌ی له هۆڵی تاقی كردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی قوتابخانه‌كه دانرا .


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.