Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 08:23

کار بۆ به‌ دیزاینکردنی گردی مامه‌یاره‌ ده‌کرێت

سیمای ناوچه‌یه‌كی كه‌له‌پوری وه‌رگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆنه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی لێ ئه‌نجام بدرێت
کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا قائیمقامییه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانێكی نوێ بۆ گردی مامه‌یاره‌ی سلێمانی كه‌له‌گه‌ڵ كلتوری شاره‌كه‌ و قه‌باره‌ی بۆنه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كاندا بگونجێت ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای فیستیڤاڵی یاده‌ كوردییه‌كان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پوری و فۆلكلۆری كورد  سه‌ردانی قائیمقامی سلێمانییان كرد

رایده‌گه‌یه‌نن ،  له‌ میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كیاندا له‌گه‌ڵ ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی پێشنیاریان كرد گرنگی زیاتر به‌ گردی مامه‌یاره‌ بدرێت به‌جۆرێك كه‌ شیاو بێت بۆ ئه‌نجامدانی ته‌واوی بۆنه‌ ‌نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان و پارێزگاریش له‌ مانه‌وه‌ی ئه‌و سروشته‌ جوانه‌ی بكرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه‌ قائیمقامی سلێمانی پشتگیری داواكارییه‌كه‌ی كردن و به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ پێشنیاره‌كه‌یانی روانی و‌ داوای لێكردن وه‌كو كۆمه‌ڵه‌ی كه‌له‌پوری كورد نوسراوێك ئاراسته‌ی قائیمقامیه‌ت و پارێزگاری سلێمانی و شاره‌وانی و گه‌شت‌وگوزار بكه‌ن و تێیدا داوای جێبه‌جێكردنی ماسته‌رپلانێكی شایسته‌ بكه‌ن بۆ جوانتركردنی گردی مامه‌یاره‌ به‌جۆرێك له‌رووی سه‌وزای و رێگاوبان و فرۆشگای تایبه‌ته‌وه‌ سیمای ناوچه‌یه‌كی كه‌له‌پوری وه‌رگرێت و ببێت به‌ ناوچه‌یه‌كی گونجاوتر بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی بۆنه‌ نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی سلێمانی لێ ئه‌نجام بدرێت.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.