موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند" خەڵكی موسڵ پێویستیان بە خزمەتگوزاری ههیه و داواشی لە هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق كرد بە جددی كاربكەن بۆ بەهاناوەچونی داواكاریەكانی خەڵكی نەینەوا.
له لایهكى ترهوه ئهمرۆ دووشهممه دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی نەینەوا کۆتایی هات و مەنسوڕ مەرعید زۆرترین دەنگی بەدەستهێنا و بە پارێزگار هەڵبژێردرا، سیروان رۆژبهیانی لە کوتلەی برایەتی و پێکەوەژیان بە جێگیری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا هەڵبژیردرا.
لە کۆبونەوەی ژمارە 41ی ئەنجوومەنی پاریزگای نەینەوا لە کۆی 39 ئەندامی ئەنجوومەن بە 28 دەنگی ئەندامان پارێزگار و جێگری یەکەمی پارێزگار هەڵبژێردران. هەڵبژاردنی جێگری دووەمیش بۆ کاتێکی تر هەڵدەبژێردرێت.
هەرچەندە لەبەر دەم بارەگای ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پشێوی و ئاڵۆزی لەلایەن هەندی خۆپێشاندەرانەوە سازکرا، بەڵام دواجار کۆبوونەوەکە کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.