Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 09:20

یەکێتیی ھاوردەو ھەناردەکاران بڕیارێکى گرنگ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌نجانى هه‌رێم ده‌دات

گەشەی ئابووریی ھەرێمی کوردستان زیاتر بووه‌
کوردستان TV
100%

یەکێتیی ھاوردە و ھەناردەکارانی کوردستان بە ھاوکاریی دوو بانک، قەرزێکی ٣٠ ملیۆن دیناری دەدات بە ھەر گەنجێکی بازرگان بە مەرجێک ئەو کەسەی قەرزەکە وەردەگرێت لە بەرامبەردا دەست بە کاری بازرگانی بکات و لەو ڕێگەیەوە کاری پێ بکات.

مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی ھاوردە و ھەناردەکارانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "بە مەبەستی گەشەی زیاتری ئابووریی ھەرێمی کوردستان، یەکێتیی ھاوردە و ھەناردەکارانی کوردستان لەگەڵ ھەردوو بانکی دیجلە و فورات ڕێک کەوتووە بۆ پێدانی قەرز بە بازرگانە گەنجانەکان، چونکە زۆر ئەنداممان ھەیە کە سەرمایەیەکی سنوورداریان ھەیە و بۆ برەودان بە بازرگانییەکەیان پێویستیان بە ھاوکاری هەیە."

سەرۆکی یەکێتیی ھاوردە و ھەناردەکاران دەڵێت: "بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ئێمە و ھەردوو بانکەکە بڕی ٣٠ ملیۆن دینار بە ھەر گەنجێکی ھەرێمی کوردستان دەدرێت، ئەگەر بیەوێ بازرگانی بکات و پێویستی بەو گوژمە پارەیە هەبێت."

عەبدولڕەحمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ھەرکەسێک بیەوێ قەرز وەربگرێ، دەتوانێ پشتگیرییەک لە یەکێتیی ھاوردەکاران ببات و دواتر ڕێوشوێنی یاسایی بگرێتە بەر بۆ ئەوەی بتوانن کەلوپەل بکڕن، چونکە سیستەمی قەرزەکە وایە گەنجێکی بازرگان بچێتە وڵاتێکی وەک چین کەلوپەل بکرێت و وەسلی کڕینی ھەبێت ٣٠ ملیۆن دیناری پێ دەدرێت، ئەگەریش لە ھەرێمی کوردستان ھەمان کەلوپەل بکرێت، لەو قەرزە سوودمەند دەبێت."

مستەفا عەبدولڕەحمان گوتیشی: "پێمان وایە پێدانی ئەو قەرزە ھاوکارییەکی زۆر باشە بۆ ئەو گەنجانەی دەرفەتی کاریان ھەیە و پارەیان لەبەردەستدا نییە، چونکە ئەمساڵ جووڵەی بازرگانی زیاتر بووە و پێدانی قەرز دەبێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی گەشەی ئابووریی ھەرێمی کوردستان زیاتر ببێت."

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.