ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه ھاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كاڵا و كه‌لوپه‌ل له بازاڕدا كه ئه‌وان به مه‌ترسیدار ناویان برد به‌ڕێوه‌چوو.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ھاوبه‌شدا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، محه‌مه‌د وه‌ھاب گوتی: "دوابه‌دوای به‌دواداچوونمان له‌م مانگه‌دا و پێشتریش بۆمان ده‌ركه‌وت ده‌یان كاڵا و كه‌لوپه‌ل ھێندراوه‌ته بازاڕه‌كانه‌وه به‌بێ گوێدان به یاسا و رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و كۆنترۆڵی جۆری، ئه‌و كاڵا و كه‌لوپه‌لانه‌ش مه‌ترسیدارن و پێویسته ھاووڵاتییان له كڕین و به‌كارھێنانیان دوور بكه‌ونه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: به‌شێك له‌و كاڵا و كه‌لوپه‌لانه ته‌قلیدن و دروستكراونه‌ته‌وه و ھیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستییان تیادا نییه، له‌وانه‌ش جۆرێك په‌نیر كه ھه‌ردوو جۆره ئه‌سڵ و تهقلیدهكهی له بازاڕدا ھه‌یه و پێویسته ھاووڵاتییان له كاتی كڕیندا به ورییاییه‌وه سه‌یریان بكات.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوای له حكوومه‌ت و لایه‌نه به‌رپرسه‌كان كرد رێوشوێنی پێویست بگرنه به‌ر بۆ رێگریكردن له ھاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كاڵا و كه‌لوپه‌لانه و ساغكردنه‌وه‌یان به‌سه‌ر ھاووڵاتییاندا، به‌جۆرێك له بازاڕ و ماركێته‌كاندا چه‌ندین جۆر له‌و خۆراك و كاڵا مه‌ترسیدارانه بوونیان ھه‌یه.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی لیژنه ھاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، سۆران غه‌فور داوای له ھاووڵاتییان كرد وردتر و به وریاییه‌وه له كاتی كڕینی كاڵا و شتومه‌كدا مامه‌ڵه بكه‌ن و ھه‌ر شتومه‌كێك جێگه‌ی گومان بوو لێی دوور بكه‌ونه‌وه و لیژنه‌كانیان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.