لە لێدوانێکی بۆ کوردستان تیڤی، ھاوڕێ مەلا ستار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند: ئەوان لە رۆژی دەنگدان بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەنگ بە کاندیدهكهی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەن چونکە ئەوان وەکو یەکێتی رێکكەوتنێکی سیاسیان لەگەل پارتی بۆ دابەشکردنی پۆستەکانی حکومەتی داھاتووی کوردستان ھەیە و پابەندن بە رێکكەوتنە سیاسیەکەیان .
ماوەی دوو رۆژە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کراوەتەوە و بەپێ زانیاریەکانیش سبەی چوارشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان سی ڤی نێچیرڤان بارزانی کاندیدی خۆی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.