له‌ئاگاداریه‌كدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ی سلێمانى ئاگادارییه‌ك ئاراسته‌ى ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كات
لهئاگادارییهكهى په‌روه‌رده‌دا هاتووه هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان و باخچه‌كانی منداڵان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه بڕیار له‌سه‌ر یه‌كپۆشی و جۆری ره‌نگ و شێوازی جلوبه‌رگی قوتابیان نه‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه یه‌كپۆشی قوتابیانى هه‌موو هه‌رێمی كوردستان یه‌كده‌خرێت.
په‌روه‌رده‌ى سلێمانى داوا له به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه و باخچه‌كانی منداڵان ده‌كات كار له‌سه‌ر گرتنی پاس بۆ قوتابیان نه‌كه‌ن تاكو له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه رێنمایی بۆ ده‌رده‌چێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.