Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 10:14

فراکسیۆنی پارتی: هەوڵەکانی گۆڕینی دیمۆگرافیای گوندەواری کەرکووک بەردەوامە

فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە
کوردستان TV
100%

فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی گوندی پەلکانەی سنووری پارێزگای کەرکووک بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە.

فراکسیۆنی پارتی لە بەیاننامەکەیدا بڵاوی کردەوە، "هەوڵەکانی گۆڕینی دیمۆگرافیای گوندەواری کەرکووک بەردەوامە و پارێزگاری سەپێندراو و دەسەڵاتی سەربازی خەریکی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکەن".

فراکسیۆنی پارتی ڕاشیدەگەیەنێت، "هەوڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای گوندی پەڵکانە و 16 گوندی دیکە دەدرێت و بە توندی ئیدانەی ئەم کردەوە شۆڤێنیانە دەکەین و به‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی له‌سه‌ر بناغه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی عێراق وه‌سفی ده‌كه‌ین".

هەروەها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، داوا له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێبكه‌ن له‌ ئاست ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و عێراقی نوێ یه‌كناگرنه‌وه‌.

فراکسیۆنی پارتی پشتیوانی خۆیشی بۆ خه‌ڵكی گونده‌كان دووپات ده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت هه‌موو رێگه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری ده‌گرنه‌به‌ر و له‌ئاست ئه‌و سته‌مه‌ی له‌ خه‌ڵك ده‌كرێت ده‌سته‌وه‌ستان ناوه‌ستن.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی ئایاری ٢٠١٩، زیاتر لە ٢٠ بنەماڵەی عەرەب کە سەدان کەس دەبن و ئەوانەن کە کاتی خۆی ڕژێمی بەعس هێنابوونیە ناوچەکە، بە پاڵپشتیی هێزێکی زۆری مغاویری سەر بە سوپای عێراق، چوونەتە سەر گوندی (پەلکانە) و چەندان خانووی بەتاڵیان دەست بەسەردا گردووە.

پەلکانە گوندێکی دەوروبەری ناحیەی سەرگەڕانە لە قەزای دوبزی پارێزگای کەرکووک، لای باکووری ڕۆژئاوای گوندەکەش ناحیەی دیبەگەی سەر بە قەزای مەخموورە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.