Erbil 38°C یەکشەممە 23 ئاب 10:14

سیروان بارزانی: داوامان لە بەغدا کردوە پێشمەرگە ئۆپەراسیۆن له‌ چیای قەرەچوغ ئەنجام بدات

سیروان بارزانی: بە کۆنتڕۆڵکردنی چیای قەرەچووخ مەترسییەکانی داعش کۆتایی دێت
کوردستان TV
100%


بەرپرسی میحوەری مەخموور– گوێری هێزەکانی پێشمەرگە رایگەیاند، چارەسەرکردنی مەترسییەکانی داعش و رێگریکردن لەو دەستدرێژییانە، هێرشكردنە بۆ سەر چیای قەرەچوغ.

ئەمڕۆ دووشەممە چەکدارانی داعش ئاگریان له‌ نزیکەی 20 دۆنم زەوی دانەوێڵەی سنوری مەخمور بەرداو زیانێکی زۆریان بە دانەوێڵەی جوتیاران گەیاند، دواتر ئاگره‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیەوە كۆنتڕۆڵكرا.

سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری مەخموور– گوێری هێزەکانی پێشمەرگە بە کەناڵی کوردستان 24ی راگەیاندوە" پێش سێ رۆژ، داعش گەنمی جوتیارانی ئەو ناوچانەی سووتاندووە و داوای سەرانەیان کردوە، ئەمە جیا لەوەی کوشتن و تۆقاندیان بڵاو کردووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە" ئەمڕۆ جارێکی دیکە داعش دەستی کردەوە بە سووتاندنی ئەو زەوییە کشتووکاڵییانەی سێ رۆژ لەمەوبەر نەیانسووتاندبوون".

سیروان بارزانی رونیشیکردەوە" ئەگەر ئۆپەراسیۆن نەکرێت و چیای قەرەچوغ لەو چەکدارانە پاک نەکرێتەوە، ئەو هێرشانە بەردەوام دەبن، بۆ ئەوەش داوامان لە بەغدا کردوە هێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.